به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان مالكی و ساڵح موتڵه‌گ، فراكسیۆنی عێراقییه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام ده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند كه ئه‌م ده‌مه‌قاڵییه‌ی نێوان مالكی و موتله‌گ له سه‌ر گله‌یی مالكی دروست بوو كه ئاراسته‌ی موتله‌گی كرد به‌هۆی بێده‌نگ بوونی له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی پارێزگاری سه‌لاحه‌دین سه‌باره‌ت به بڕینی وزه‌ی كاره‌با له سه‌ر به‌غدا.
حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژ به‌ناوی فراكسیۆنی عێراقییه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌م ده‌مه‌قاڵییه له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روویدا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران داوای كردووه هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێت له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و گله‌ییشی كرد كه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ په‌راوێز خراون جگه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ژماره‌یه‌ك پارێزگاكانی وڵات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بڕیاره هه‌ر یه‌ك له ئوسامه نوجه‌یفی و رافیع عیساوی و شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه و هه‌روه‌ها عزه‌ت شابه‌نده‌ر سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وله‌تی یاسا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه به‌په‌له‌كه‌ی فراكسیۆنی عێراقییه بن .
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئاماده‌بوونى عزه‌ت شابه‌نده‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌وڵدانه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵچوونه‌ی نێوان نوورى مالكی و ساڵح موتله‌گ.
