وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق:نه‌خۆشی ئایدز له عێراق هۆكاره‌كه‌ی پیس بوونه نه‌ك په‌یوه‌ندی سێكسی و مادده هۆشبه‌ره‌كان
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر زاری دكتور فازل حسین علوان به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن زهر له دیاله ده‌ڵێ: تووشبوانی نه‌خۆشی ئایدز بریتین له منداڵ و پیاو و ژن و له ته‌مه‌نی جیاجیادان و ئاستی رۆشنبیری نه‌خۆشه‌كانیش جیااوازه .
زیاتر گوتی: ئه‌وانه‌ی به‌ر له 2003 له و نه‌خۆشخانه‌یه خه‌وێندراون به‌هۆی نه‌خۆشی ئایدزه‌وه دوانیان له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی سێكسیه‌وه بووه له كۆی ئه‌وانه‌ی تووش بوون ئه‌وانه‌ی تریش هه‌ر هه‌موویان تووش بوونیان به‌هۆی خوێنی پیس و پێكهاته‌كان و ئه‌و كه‌رسته و ئامێر و موكێشانه بووه كه له‌لایه‌ن زیاتر له كه‌سێك به‌كار هاتووه
ته‌ئكیدیشی كردوه كه بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌و پله‌ییه كه له‌وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه هه‌یه هوێكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه تاكو ئێستا ئاڵوده بوون و به‌كار هێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له رێگای به‌كار هێنانی ده‌رزی به‌ر بڵاو نییه و تاكو ئێستاش تاتو له نێوان كورِان و كچان به‌و شێوه به‌رچاوه به‌كار ناهێت.
