زانکۆیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێی سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تیی سه‌دام حسێن بڵاو کردۆته‌وه
بی.بی.سی، له زمان رۆژنامه‌ی \""نیویۆرک تایمز\""ه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا له سه‌دام پێشان دراوه، ده‌ربڕی هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی ئاڵۆزیی که‌سایه‌تی و ده‌روونیی سه‌دام حسێنه. ده‌روونێک که وه‌ک رۆژنامه‌که ده‌ڵێت، مه‌یلێکی زۆری بۆ ئه‌وه هه‌بووه که‌سانی دیکه وه‌ک دوژمنی خۆی ببینێت.
به‌ڵگه‌نامه‌کان وا پێشان ده‌ده‌ن که سه‌دام تێگه‌یشتنێکی که‌می له پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه و پێچه‌وانه‌ی به‌رزه‌فڕییه خه‌یاڵییه‌کانی، سه‌باره‌ت به داهاتووی وڵاته‌که‌ی تووشی زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره هاتووه.
به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه، یه‌کێک له هه‌ڵه‌کانی سه‌دام حسێن ئه‌مه بوو که به‌ر له ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ له گه‌ڵ ئێران‌دا، توانای سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته‌ی زۆر به بێ‌هێز زانیوه. "
