موسڵ.. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی تیرۆرده‌كرێت

موسڵ.. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی تیرۆرده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 23/10 عه‌مید جه‌مال مه‌حمود عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا شه‌هید كراوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژیان له‌ عه‌مید جه‌مال كردووه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ له‌مزگه‌وته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ناوبراو هه‌ر له‌وێدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
Top