سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عیراق ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
شێخ مه‌ولا له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعودیه‌وه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س بۆ سه‌ر پشكی حاجییانی عیراق زیادكرا، به‌ڵام هه‌ندێ به‌رپرسی عیراقی داوای پشكی تایبه‌ت به‌خۆیان و خزم و كه‌سوكاریان له‌م زیاده‌یه ده‌كه‌ن كه له راستیدا ئه‌وه پشكی حه‌جی هاوڵاتیانی عیراقه، بۆیه به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌وه و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی به‌رپرسانی عیراق نوسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش به‌نوری مالكی كرد، به‌ڵام مالكی داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه و به‌نوسراوی شه‌خسی خۆی ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه ئه‌و زیاده‌یه ده‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه ناویان له‌تیروپشك هه‌یه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عیراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه نزیكه‌ی 100 په‌رله‌مانتار و زیاتر له 100 به‌رپرسی گه‌وره‌ی حكومه‌تی عیراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ئه‌مساڵ له‌سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌بن و زۆربه‌یان هاوسه‌ر و خزم و كه‌سوكاری خۆشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیانی عیراقی ده‌بێت كه ساڵانێكه له‌چاوه‌رِێی سه‌فه‌ری حه‌جدان.
شێخ محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نزیكه‌ی پێنج ساڵه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقه.
