عيراق كایه‌ى ئاسمانى له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێته‌وه‌

عيراق كایه‌ى ئاسمانى له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێته‌وه‌
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند: رۆژى چوارشه‌ممه‌ 12/10، به‌رپرسانى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق به‌رپرسیارێتى كایه‌ى ئاسمانى عيراقیان وه‌رگۆتۆته‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دواى ساڵى 2003ه‌وه‌.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌یانێكدا رایگه‌یاندووه‌ هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا دۆسییه‌ى پاراستنى كایه‌ى ئاسمانى‌ عيراقى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى فڕۆكه‌وانى عيراق گواستۆته‌وه‌.
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ له‌مه‌ودوا هه‌موو جموجوڵێكى فڕۆكه‌وانى له‌لایه‌ن چاودێرانى عيراقییه‌وه‌ ده‌كرێت.
Top