زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌غدای هه‌ژاند
چه‌ند ناوچه‌ی شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراقی فیدراڵ، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌وته به‌ر چوار ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز و به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیته‌رز، هه‌تا ئێستا ژماره‌ی قوربانیه‌كان گه‌یشتووه‌ته 14 كوژراو و 60 بریندار.
راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو ته‌قینه‌وه‌كان به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو روویانداوه و دوو ته‌قینه‌وه‌یان بریتی بووه له هێرشی خۆكوژی.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی به‌غدا و نزیك وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه‌ته ئامانج و به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه، لانیكه‌م ئه‌فسه‌رێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ناو كوژراوه‌كاندایه.
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له گه‌ڕه‌كی ئیعلام له باشووری به‌غدا روویداوه و هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی حوڕیه له باكووری رۆژئاواش ئۆتۆمبێلێكی تێدا ته‌قیوه‌ته‌وه. شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی چواره‌م هه‌تا ئێستا له میدیاكاندا رانه‌گه‌یه‌نراوه.
هه‌تا ئێستا هیچ تاقم و گرووپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرشانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و به‌رپرسانی ئه‌منی و هێزه‌كانی پۆلیسی به‌غداش زانیاریی ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
