مالكی: عێراق به‌لیژنه‌ی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ری په‌كه‌كه و پژاك ده‌كات
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ نوری مالكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌م قسانه‌ی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا دركاندوه‌و جه‌ختی كردۆته‌وه له‌وه‌ی عێراق سوره له‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی جیهان، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا وڵاتانی دراوسێ.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا دركاندویه‌تی كه عێراق ده‌مێكه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا پێكهێناوه له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردوه له‌ئێستادا عێراق له‌گه‌ڵ ئێران به‌هه‌مانشێوه له‌گفتوگۆی دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌بوونی چه‌كدارانی پارتی ژیانی ئازادی له‌هه‌رێمی كوردستان.
مالكی ده‌ڵێ بوونی ئه‌و رێكخراوانه‌ی ناویان له‌لیستی گروپه تیرۆریستیه‌كاندا‌یه له‌سه‌ر خاكی عێراق و هێرشكردنیان بۆ وڵاتانی دراوسێ جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌ك چۆن بوونی ئه‌و رێكخراوانه له‌ناو خاكی عێراق جێی قبول نییه،به‌هه‌مانشێوه هێركردنه سه‌ر خاكی عێراقیش قبوڵ ناكرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مالكی له‌كاتێكدایه كه پارتی ژیانی ئازادی له5ی ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ئاگربه‌ستی به‌رامبه‌ر به‌سوپای ئێران راگه‌یاند و ئاماژه‌یدا له دوای ئه‌م ئاگربه‌سته هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپ بیته ئارا، ئه‌وا ئێران به‌رپرسیاره.
-pna
