لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر وشكردنی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان سه‌ردانی ئێران ده‌كات

لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر وشكردنی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان سه‌ردانی ئێران ده‌كات
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند وه‌فدێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییانه‌ی له‌ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێم و عیراق به‌تایبه‌ت ئاوی ئه‌ڵوه‌ند كه‌ به‌نداوێكی له‌سه‌ر دروستكراوه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.

حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌وه‌شی بۆ PUKmedia رونكرده‌وه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ كه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییانه‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌وڵاته‌وه‌ دێنه‌ خاكی هه‌رێم و عیراق به‌تایبه‌ت ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت هۆكاری وشكردنیان چیه‌و دواتر ئه‌و لیژنه‌یه‌ راپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات.
Top