كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستمان بە 120 رۆژە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارۆكە و شارەدێیەلی عێراق
سەعد راوی دوێنێ هەینی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارۆكە و شارەدێیەل ئەگەر پەرلەمانی عێراق دوای تەواوكردنی رێوشوێنەیلی یاساییی تایبەت بە هەڵبژاردنەكە بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە رای بسپێرێ\"".
راوی روونی كردەوە \""دوای فەرمانی پەرلەمان بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارۆكە و شارەدێیەل، كۆمسیۆن پێویستی بە 120 رۆژە بۆ دەست پێكردنی هەڵبژاردنەكە\""، ئاماژەی بەوەش كرد \""كۆمسیۆن و پەرلەمان لە وتوێژەكانیان لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارۆكە و شارەدێوە بەردەوامن\"".
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق لە ساڵی 2009 هاتە ئەنجامدان، بەڵام هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارۆكە و شارەدێیەل ئەگەرچی بڕیار بوو دوای 6 مانگ لە بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە بێتە ئەنجامدان، بەڵام تا ئێستە نەكراوە."
