عەلاوى بە رەسمى دەستبەردارى پۆستى سەرۆكایەتیى ئەنجوومەنى سیاسەتى ستراتیجى دەبێ

عەلاوى بە رەسمى دەستبەردارى پۆستى سەرۆكایەتیى ئەنجوومەنى سیاسەتى ستراتیجى دەبێ
ویفاقى نیشتمانى كە ئەیاد عەلاوى سەرۆكایەتى دەكا، دوێنێ هەینى راى گەیاند هاوبەشایەتیى نیشتمانى لە پرۆسەى سیاسیدا گەیشتووەتە بنبەست و عەلاوى بەڕەسمى دەستبەردارى پۆستى سەرۆكى ئەنجوومەنى سیاسەتى ستراتیجى بووە، لیستى دەوڵەتى یاسایشى بە فریودان لەبارەى بەركەوتەى لیستى عێراقییە لە حكوومەتى نوێدا تۆمەتبار كرد.

هادى ئەلزالمى گۆتیارى ویفاق بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند \"بزووتنەوەى ویفاق پێى وایە هاوبەشایەتییەكى راستەقینە لە دروستكردنى بڕیارى سیاسیدا نییە و بەلاى ئەیاد عەلاوییەوە ئەو بابەتە گەیشتووەتە رێگەیەكى داخراو\"".

زالمى گوتى عەلاوى بەڕەسمى وازى لەو پۆستە هێناوە، بەڵام بارستەى عێراقییە كە ئەو سەرۆكایەتى دەكا، دەسەڵاتى ئەوەى هەیە بەدواداچوون بۆ بەركەوتەى سیاسیی خۆى بكا.

هەروەها گوتى جەختكردن لەسەر پێدانى بەركەوتەى سیاسی بە عێراقییە، تەنیا خەڵەتاندنە و پێویستە خەڵك لەوە ئاگەدار بكرێن، ئاماژەى بەوەیش دا لەلایەن لیستى دەوڵەتى یاساى نوورى مالیكییەوە هەوڵى ئەوە لەئارادایە باقیى رواڵەتەیلى هاوبەشایەتیى سیاسی بێنە لەناوبردن.

دوێنێ هەینى عەلاوى لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا لە بەغدا وریایى دا لەوەى \""سیاسەتى سەرپێیی لە ژیگەیەك لە گەندەڵیى قووڵدان عێراق بەرەو كەندەڵانێكى مەترسیدار دەبا\"".

عەلاوى بەتوندى هێرشى كردە شێوەى بەڕێوەبردنى حكوومەت لەلایەن مالیكییەوە و ئاماژەى بەوە دا كە ئاسایش لە تێكچوونێكى مەترسیداردایە، ئابوورى لە پاشەكشەدایە و بیێكارى تەشەنەى كردووە و هەژارى لە زیادبووندایە، خزمەتگوزاری لە ئاستێكى نزمدایە و گەندەڵیى ئیدارى و دارایى بووەتە بناغە.

ئەم هێرشەى عەولاى دواى چەند رۆژێك دێ لە لێدوانێكى مالیكى، كە گوتبووى عەلاوى بەهۆى ئەو لێدوانەى دەیان دا، بووەتە كەسێكى نەویستراو لە پرۆسەى سیاسیدا."
Top