ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: کوتله‌کان رازی بوونه به‌شێک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێپارێزبهندی بمێننه‌وه
\"مه‌حمود عوسمان\"" له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێ ته‌نیا باسی مانه‌وه یان کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کراوه و له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، \""نووری مالکی\"" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردووه که راهێنه‌ران و پسپۆڕانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بمێننه‌وه و سوپای عێراق پێویستیی پێیه‌تی، به‌ڵام نابێت ئه‌م هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریکا پارێزبه‌ندییان دادوه‌رییان هه‌بێت.
مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌شی دا: مالکی گوتوویه‌تی ئه‌مه پێشنیاری لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیشه و عێراقییه‌ش به‌م پێشنیاره رازی بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ده‌ڵێت: بۆ پارێزبه‌ندی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر بدات و هه‌رچه‌نده پێده‌چێت رای ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر ئه‌مه بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه و وه‌ک بۆخۆیان ده‌ڵێن هێزه‌کانی خۆیان بێ پارێزبه‌ندی ناهێڵنه‌وه.
دکتۆر عوسمان گوتی: وه‌ک ئه‌وان ئاشکرایان کردووه نزیکه‌ی 5هه‌زار ئه‌مه‌ریکایی ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام به نه‌بوونی پارێزبه‌ندی سه‌ره‌ڕای جه‌خت کردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، دیار نییه ئایا رازی ده‌بن بێ پارێزبه‌ندی هێزه‌کانیان بهێڵنه‌وه یان نا، ئه‌وان ده‌ڵێن له هیچ شوێنێکی جیهان هیچ سه‌ربازێکیان بێ پارێزبه‌ندی نییه.
مه‌حمود عوسمان روونی کرده‌وه: مانه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێویستیی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نییه، به‌ڵام بۆ پارێزبه‌ندی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر بدات، چونکه پێویستیی به ده‌کردنی یاسایه‌کی نوێ ده‌کات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی دا: له‌م کۆبوونه‌وه‌یه باس له بابه‌تی دیکه نه‌کراوه و وه‌ک دیاره رێککه‌وتنێک له ئارادا نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی باسی له‌سه‌ر بکرێت."
