دیارده‌ی بازرگانیكردن به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه روو له‌زیادبوونه
محه‌مه‌د ساڵح سه‌رۆكی رێكخراوێكی ناحكومییه بۆ مافی مرۆڤ له شاری به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت: له به‌غدا ئه‌م دیارده‌یه روون و ئاشكرایه به‌تایبه‌تی كڕین و فرۆشتنی گورچیله كه رێژه‌یه‌ك له گه‌نجانی شاره‌كه ئه‌وانه‌ی به‌نیازی كۆچكردنن بۆ هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌ستن به فرۆشتنی یه‌كێك له گورچیله‌كانیان بۆ دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ كۆچكردن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه نرخی گورچیله‌یه‌ك گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار دۆلار، زۆربه‌ی ئه‌و كڕین و فرۆشتنه به‌نهێنی ئه‌نجامده‌درێت و كڕیاره‌كان زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانن، ئه‌وانه‌ی كه گورچیله ده‌فرۆشن زۆربه‌یان به‌هۆی هه‌ژاری و خراپی بارودۆخی ئابووری ئه‌وكاره ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نرخی منداڵ كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 1 بۆ 16 رۆژه ده‌گاته 4 هه‌زار دۆلار.
وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ند گروپێكیان له‌وجۆره ده‌ستگیركردووه كه بازرگانی به ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه كه‌می نه‌كردووه.
*ته‌راكوماتی رژێمی به‌عس
د.سوندس عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ژنانی سه‌ركرده، پێیوایه ئه‌م دیارده‌یه له عیراق كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتییه بۆ هه‌ڵه‌كانی سیاسی رژێمی پێشوو و ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه‌ی كه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگای عیراقی بووه‌وه، ئه‌و كێشه‌یه ره‌گه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، كاتێك سزای ئابووری له‌سه‌ر عیراق بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی لاوازی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و لاوازی ده‌زگاكانی رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و بوونی ململانێ و شه‌ڕی تایه‌فی، ئیستیغلال كردنی مرۆڤی عیراقی روو له زیادبوون ده‌كات، هه‌روه‌ها نه‌بوونی یاسایه‌كی توند بۆ سزادانی ئه‌وكه‌سانه كه ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ن و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، جگه‌له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هانده‌ری ئه‌م جۆره بازرگانییه‌ن و ئیستغلالی منداڵان بۆ مه‌رامی جنسی، هه‌ر بۆیه عیراق بووه‌ته بازاڕێكی ره‌واج بۆ ئه‌م كارانه.
*راپۆڕتهكان شایه‌تحاڵن
راپۆڕتهكانی ناوه‌وه‌ی عیراق و راپۆڕته ده‌ره‌كییه‌كان باس له زیادبوونی بازرگانی به مرۆڤ له عیراق ده‌كه‌ن، عیراقییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ناوه‌وه‌ی وڵات رووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه بوونه‌ته‌وه له راپۆڕتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2010، سه‌باره‌ت به بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌جیهاندا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تائێستا له 175 ده‌وڵه‌ت بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و وڵاتانه كه ئه‌و دیارده‌یه زیادیكردووه تیایدا عیراقه، ژن و كچه عیراقییه‌كان كه له وڵاتانی سوریا و لوبنان و توركیا و ئێران و ئیمارات ده‌ژین، تووشی ئیستغلالی جنسی بوون، یان كاركردن به سوخره به‌تایبه‌تی ئهوكچانهی كه ته‌منیان له 11 ساڵان به خواره‌وه‌یه به‌هۆی كهمدرامهتی و خراپی باری ئابووریان، هه‌روه‌ها زۆر له خێزانه هه‌ژاره‌كان منداڵه‌كانیان ره‌وانه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سواڵكردن، جگه‌له‌وه‌ی تائێستا هه‌ندێك له خێزانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانی و شه‌ڕی نێوان هۆزه‌كان و عه‌شره‌ته‌كان، كچان به‌كارده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشه‌یه و له‌بری خوێن ده‌فرۆشرێن، هه‌روه‌ها راپۆڕته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌ندێك له كچان و ژنان له‌ناوه‌وه‌ی عیراق رووبه‌ڕووی بازرگانیكردن ده‌بنه‌وه له رێگای هاوسه‌رێتی موتعه (زواج المتعه) كه له مه‌زهه‌بی شیعه‌دا باوه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواره‌وه‌ی وڵات.
هاوكات له راپۆرتێكی گروپی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یرانه‌كان (كرایس گروپ) له‌ساڵی 2011 دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه حكومه‌تی عیراقی پشت به‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی چاودێری لاواز ده‌به‌ستێت، وه‌كو (ده‌سته‌ی نه‌زاهه، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی پشكهنهران، په‌رله‌مانی عیراقی و دادگاكان) كه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و حكومی رۆڵیان زۆر لاوازه، ئه‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی گونجاوه‌و هانده‌رێكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری، كه به‌ڕای چاودێران ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه له عیراق.
*پێویستی به یاسایه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
لیزا هیدۆ چالاكوانی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی به‌غدا، یه‌كێكه له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه چاودێری دیارده‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و ئیستغلالی ژنان و كچان له عیراق ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئامارێكی ره‌سمی بۆ دیاریكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌شریعكردنی یاسایه‌كی توند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بازرگانییه بخاته ئه‌وله‌ویاتی خۆی، هه‌روه‌ها هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ده‌بێت رۆڵی خۆیان ببینن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگای عیراقی‌دا.
