له هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌ك بۆ هاوكاری كردنی قوربانیانی مین له عێراق به‌رِێوه‌چوو
كۆنگره‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق به هاوكاری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام دراوه و ماوه‌ی 4رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ته‌ها یاسین به‌رِێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند\" له‌م كۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده و ژینگه و ته‌ندروستی له حكومه‌تی عێراق و له هه‌رێمی كوردستان ده‌زگه‌ی گشتی كاروباری مین و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی گشتی ژینگه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له عێراق و هه‌رێمیش به‌شداربوونه\"".
روونیشیكرده‌وه \""له بواری رێنمایی ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی دابین كردنی پێداویستیه‌كان و رووپێوكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌رنامه‌ی نیشتمانی داده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی په‌ككه‌وتووه‌كانی مین ده‌كه‌ین\"".
دواتر تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی \""یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه بتوانین باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكش به قوربانیانی مین بكه‌ین، كاره‌كانیشمان بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی بتوانین زۆرترین رێژه‌ی قوربانیان بهێنینه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه و پێویستی تایبه‌تیش بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان دابین بكه‌ین\"".
سیراج بارزانی سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له كوردستان رایگه‌یاند\"" ئێمه هیوادارین پله بكرێت له پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی هاوكاری كردنی قوربانیانی مین له سه‌رجه‌م عێراق كه له‌م كۆنگره‌یه پێكهێنانی ئه‌م ده‌سته‌یه خرایه‌روو، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه بتوانین په‌یوه‌ندییه‌كی باش له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له حكومه‌تی عێراق هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ئه‌نجام بدرێت\""."
