وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك به ئاراسته‌ی پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌خه‌ینه‌گه‌رِ
ئه‌مرِۆ له به‌غدا به مه‌به‌ستی باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به هاووڵاتیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به ئاماده‌بوونی تایبه‌تمه‌ندیه پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان و توانا پیشَكه‌وتووه‌كان له هه‌ڵگرانی بروانامه بالاكانیانه‌وه به‌رِێوه‌چوو.
به پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به سایتی (گوڵان میدیا) نێردراوه ، هاتووه\" له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جاسب لتیف به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به ئامانجی كوَبوونه‌وه‌كه دا و رایگه‌یاند كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له مه‌رجه‌كانی پالاوتن بوَ خوێندنی بالا گفتوگوَی له‌باره‌یه‌وه‌ده‌كرێت بوَئه‌وه‌ی زوَرترین ژماره‌ی ملاكاتی تخێێی و پێشكه‌وتوو له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان سودی لێ وه‌رگرن.
روونیشیكرده‌وه\"" به واقعی خزمه‌تگوزاریه‌كانی په‌رستاری و سیسته‌می زانیاری جوغرافی و پێداویستی نه‌خوَشخانه نوێكان به كادری پزشكی و ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر سازدانی ئه‌و دیدار و كوَبوونه‌وانه‌ی كه ده‌بنه هوَی باشتر كردنی واقعی ته‌ندروستی له ولات و و زیاتر خزمه‌ت كردنی هاولاتیان و ئاسانكاری كردن بوَ كه‌م كردنه‌وه روتین و به‌ربه‌سته‌كان\""."
