عیراق.. باڵیۆزی ئوسترالیا سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كات
له دیدارێكدا كه ده‌سكۆ عه‌زیز نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئوسترالیا ئاماده‌یبوو، فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، وێڕای باسكردنی ئه‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتانه‌ی له رابردوودا به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتبوو، تیشكی خسته‌سه‌ر سیاسه‌ت و تێڕوانیننهكانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابوری و پێشخستنی بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و كرانه‌وه به‌ڕووی جیهان و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت.
باڵیۆزی ئوستراڵیا له عیراق لیندال ساكس خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشاندا‌و رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی كه‌مه له عیراق ده‌ستبه‌كاربووم و هاتووم له نزیكه‌وه ئاشنای بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بم، هه‌روه‌ك ئوستراڵیا دۆستێكی دێرینی عیراقه، بۆیه ده‌رفه‌تی زۆرمان له‌پێشه له بواره جیاجیاكان تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێبده‌ین.
له رووی سیاسییه‌وه لیندال رایگه‌یاند: ئه‌وان پشتگیری له عیراقیكی دیموكرات و فره‌یی ده‌كه‌ن كه تیایدا یاسا سه‌روه‌ر بێت و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت، هه‌روه‌ك ئوستراڵیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ده‌خوازن ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كان به دیالۆگ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ربكرێن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت سوپاسی باڵیۆزی ئوسترالیای كرد كه به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها خواستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و گه‌لی كوردستانی له‌باره‌ی هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دووپاتكرده‌وه كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاته‌ئاراوه‌و عیراقی له قه‌یرانێكی سیاسی قووڵ ده‌ربازكرد.
له رووی په‌ره‌پێدانی پهیوهندییهكانیشهوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئوستراڵیا ده‌توانێت له بواره‌كانی پیشه‌سازی و وزه و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و خوێندن و به‌رنامه‌ی تواناسازی و هه‌ماهه‌نگی نێوان ژووره بازرگانییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتربكه‌ن، هاوكات داواشی له باڵیۆزی ئوستراڵیا له عیراق كرد هانی كۆمپانیاكانی ئوستراڵیا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن، به‌شداربن له بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئوسترالیا له عیراق پشتیوانی خۆی بۆ تێڕوانینه‌كانی به‌رپرسی هه‌رێم ده‌ربڕی و وتی: كارده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
-Pukmedia
