سه‌رۆك تاڵه‌بانی و ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر ناردنی وه‌فدێكی عیراق بۆ توركیا رێكده‌كه‌ون
له دیدارێكدا كه له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێوه‌چوو به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و چۆنیه‌تی لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له چوارچێوه‌ی دیالۆگێكی بنیادنه‌رانه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی كۆماری توركیا بكات بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێك تا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی هاوتا توركییه‌كه‌ی كۆبێته‌وه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی مه‌سه‌له هاوبه‌شه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی رێككه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی هاریكارییه‌كان.
