دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی: ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات کاری به به‌رنامه‌یه‌و ده‌ستی ده‌ره‌کیشی تیادایه
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت هێزه ئاسایشیه‌کان له وڵاته‌که‌یدا نه‌ک هه‌ر ته‌نها مافه ده‌ستوریه‌کان پێشێل ده‌که‌ن، به‌ڵکو وه‌ک دژی به‌ها مۆڕاڵیهکانیش ڕه‌فتار ده‌که‌ن و وایکردووه ڕووداوی نه‌خوازراویش به دوای خۆیدا بێنێت.
دکتۆر ئه‌لعه‌لوانی مه‌خابنی خۆشی ده‌رده‌بڕێت که ڕه‌وشێک له عێراقدا هاتۆته ئاراوه بۆته ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌ندێک که‌س یان لایه‌ن تا هه‌وڵ بده‌ن عێراق بگێڕنه‌وه بۆ سه‌روه‌ختی دیکتاتۆری و تاک لایه‌نی له ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:32 خوله‌که.
