سه‌رۆك كۆماری عێراق: هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی عێراق توانایی جێگیركردنی ئاسایشیان له ووڵاتدا هه‌یه
تاڵه‌بانی كه له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتاری دا ئاماژه‌ی دا، له كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خاكی عێراق به‌جێ ده‌هێڵن، ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا بڵاویكرده‌وه.
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی وتی، هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی ئێمه توانایی خۆیان له \"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕ دژی تیرۆریسم\"" زیاتر كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا تاڵه‌بانی وتی، ژماره‌یه‌ك له راهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی به‌مه‌به‌ستی مه‌شق پێكردنی هێزه ئه‌منیه‌ته‌كان له عێراق ده‌مێننه‌وه."
