په‌ڕله‌مانی عێراق: یاداشتی ده‌ستگیركردنی (سه‌باح ساعدیی)مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه
محه‌مه‌د خالیدیی له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت \"سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان تا ئێستا هیچ یاداشتێكی تایبه‌ت به ده‌ستگیركردنی په‌ڕله‌مانتار سه‌باح ساعدیی پێنه‌گه‌یشتووه\"".
وتیشی \""بابه‌تی له‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تا له سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان تاووتوێده‌كرێت، پاشان به‌مه‌به‌ستی جێهجێبونی پێوه‌ره ده‌ستوورییه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌م لیژنه‌ی یاساوه\"".
ناوبراو هێماشی بۆ ئه‌وه‌كرد كه \""ناكرێ پارێزبه‌ندیی له هیچ په‌ڕله‌مانتارێك هه‌ڵبگیرێت ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه په‌رله‌مانتاره‌كه تاوانێكی بینراوی ئه‌نجامدابێت، لهئێستاشد نازانین ئه‌و ناوزڕاندنه‌ی كه ساعدییپێتاوانباركراوه تاوانی بینراوه یاخود نا\"".
روونیشیكرده‌وه كه \""دوا بڕیاری بابه‌تی له‌م شێوه‌یه له‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه به‌هۆی ده‌نگدان به زۆرینه‌ی ساده\"".
جێی باسه عه‌لی شلاهی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رایگه‌یاند یاداشتی یاسایی ده‌ستگیركردنی ساعدی ده‌رچووه، به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به حكومهتو جنێودان به سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكیی، بێئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدا بێت."
