سەعدییە.. لە تەقینەوەیەکدا چوار سەربازی عێراقی کوژران
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە ئەحمەد زەرگووشی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ شەوی رابردوو لە بەردەم دەرگای سەرەکی لیوای چواری سوپای عێراق، بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری هەمەڕی هێزەکانی ئەو سوپایە تەقییەوە و لە کاتێکدا هەمەڕێکی دیکە بۆ شوێنی رووداوەکە دەچوو بۆمبێکی دیکەش بەم ئۆتۆمبیلە تەقییەوە و لە ئاکامدا چوار سەرباز کوژران و هەروەها یەکێک لە هەمەرەکان سوتا و ئەوی دیکەشیان بە تەواوی تێکشا.
وتیشی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک بەدەست نەکەوتووە و هەروەها هیچ گروپ و شانەیەکی تیرۆرستیش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
