وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق پرۆتوَكوڵێكی لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكوَی ئه‌ستبول واژوو ده‌كات بۆ مه‌شق پێ كردنی پزیشكانی عێراق
وه‌زیری ته‌ندروستی فیدرال به‌سه‌روَكایه‌تی وه‌فدێكی بالا سه‌ردانی ئه‌و ولاته‌ی كردووه بوَ به‌شداری كرد له كاره‌كانی كوَنگره‌ی تایبه‌ت به ئیداره‌ی نه‌خوَشخانه‌كان كه له ئه‌ستبول سازكرا به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگوَر كردنی ئه‌زمون و شاره‌زایی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نیوان عیراق و توركیا له بواری ته‌ندروستی .
رێكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و زانكوَی ئه‌سته‌نبول ئامانج لێ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكارییه له‌نیوان هه‌ردوولا له بواری ته‌ندروستی له میانه‌ی ئه‌نجام دانی پروَژه‌ی تایبه‌ت به پێشوه‌بردنی ئه‌و بواره له سێ ئاستی جیادا , به‌رنامه‌سازی مه‌شق پێكردن و چاوخشاندنه‌وه به سیسته‌می ته‌ندروستی و فێركردنی پزیشكی و دوباره ئاماده كردنه‌وه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌پێی پێوه‌ری ده‌ولی و جیهانی تاكو بگاته ئاستی كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكی ولاتانی دونیا به‌تایبه‌تیش توركیا\".
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا د. مه‌جید حمد امین جمیل ژماره‌یه‌ك له نه‌خوَشخانه‌كانی توركیا به‌سه‌ر كرده‌وه و له جوَر و توانای ئه‌و نه‌خوَشخانانه بوَ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشك و چاره‌سه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و له نزیكه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه بوَ ئه‌و نه‌خوَشانه ده‌كرێ كه له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن بوَ چاره‌سه‌ر كردن
هه‌وره‌ك سه‌ردانی زانكوَی ئه‌سته‌نبولی كرد و له نزیكه‌وه ده‌زگا خزمه‌گوزاریه پزیشكیه‌كانی ئه‌و زانكوَییه به‌سه‌ر كرده‌وه و كوێ بیستی رافه‌یه‌كی كورت بوو له‌سه‌ر به‌شه‌كانی ئه‌و زاكوَیه و ئاماده‌یی كوَبوونه‌وه‌یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ سه‌روَك و راگرانی كوڵیژه‌كانی پزیشكی ئه‌و زانكوَیه و تیایدا گفتوگَ كرا له‌باره‌ی واقعی ئێستای پزیشكی و ته‌ندروستی له عیراق و رێگاكانی سود وه‌رگرتن له شاره‌زایی ولاتی توركیا بوَ بنیاد نانی توانای و پێشخستنی سیسته‌می ته‌ندروستی له عيراق"
