خالید شوانی: ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ بۆ حكومی تاكڕه‌وی له‌عیراقدا

خالید شوانی: ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ بۆ حكومی تاكڕه‌وی له‌عیراقدا
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ئێستادا ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ بۆ تاكڕه‌وی له‌عیراقداو پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌نێوان فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا ئه‌نجامدراوه‌.

خالید شوانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmediaی وت: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ك فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌و خۆمان ئاماده‌كردووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق به‌ مه‌به‌ستی داواكردنی پابه‌ندبون به‌ بنه‌ماكانی ده‌ستور كه‌ عیراقی نوێی له‌سه‌ری بنیاتنراوه‌، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به‌ جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ 19 خاڵییه‌كه‌ی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ بووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌و حكومه‌ته‌دا.
Top