مەعسووم: هەفتەی داهاتوو پەیامى سەركردایەتیی كورد بە مالیكى دەدرێ

مەعسووم: هەفتەی داهاتوو پەیامى سەركردایەتیی كورد بە مالیكى دەدرێ
سەرچاوەیەك لە تەبایی بارستەیلی كوردستانی رای گەیاند، هەفتەی داهاتوو پەیامی تەباییەكە و سەركردایەتی سیاسیی كوردستان رادەستی نووری مالیكیی سەرۆك وەزیرانى عێراق دەكرێ و لە ژێر رۆشنایی وەڵامى ئەواندا بۆ ئەو پەیامە، وادەی سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا دێتە دیاریكردن.

فوئاد مەعسووم سەرۆكی فراكسيۆنی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند تا ئێستە هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی وتوێژ لە نێوان تەباییی بارستەیلی كوردستانی و تەباییی دەوڵەتی یاسا بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكانی نێوانمان دیاری نەكراوە.

روونی كردەوە \"هەفتەی داهاتوو ئەنجام و پەیامی كۆبوونەوەی دوێنێ سیشەمى مەسعوود بارزانی سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەلأ وەزیرەیلی كورد لە حكوومەتی عێراق و پەرلەمانتارانی تەبایی بارستەیلی كوردستانی و فراكسیۆنی گۆڕان، ئاراستەی سەركردەیلی دەوڵەتی یاسا دەكرێ\"".

لای خۆیەوە فاتیح داراغایی پەرلەمانتاری هەمان بارستە لە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند سێشەمی داهاتوو شاندی بارستەیلی كوردستانی دەگەڕێنەوە بەغدا و بە رەسمی پەیام و ئەنجام و داواكارییەكانی كۆبوونەوەی دوێنێی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بە مالیكی دەدرێ، كە سەرۆكی دەوڵەتی یاساشە.

ئاماژەی بەوەش دا داوای وەڵامی تەبایی دەوڵەتی یاسا دەكەن بۆ ئەو داوا و تێبینی و پەیامەی سەركردایەتی سیاسیی كوردستان، ئەگەر وەڵامەكانیان ئەرێنی بوو، لە ژێر رۆشنایی ئەو وەڵامانە وادەی سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێم و ئەنجامدانی وتوێژ لەگەلأ دەوڵەتی یاسا دێتە دیاریكردن، بەڵام ئەگەر ئەرێنى نەبوو ئەوسات تەباییەكە دوا هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێ.

دوێنێ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لەگەلأ وەزیرەیلی كورد لە حكوومەتی عێراق و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و ئاڵۆزبوونی پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێ نەكردنی داواكارییە 19خاڵییەكەی تەبایی بارستەیلی كوردستانى كرا."
Top