دادوه‌رێكی كورد ده‌بێته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق
دادوه‌ر ره‌حیم ئه‌لعگێلی له رۆژی 8-9-2011 دا داوای خانه‌نشینكردنی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردبوو، به‌ڵام دواتر به نوسراوێكی ره‌سمی كه ئاڕاسته‌ی ئۆفیسی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه له رۆژی 11-9-2011 دا داواكاری خانه‌نشینكردنه‌كه‌ی گۆڕیوه، ئه‌مه‌ش دووه‌م داواكارییه كه ناوبراو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات و داواكاری یه‌كه‌می له ساڵی 2005 دا پێشكه‌شكردووه كاتێك كه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بووه.
له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له رۆژی 16-1-2011 دا دادوه‌ر ره‌حیم ئه‌لعگێی بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بۆ ده‌رچووه و له رۆژی 17-1-2011 شدا ده‌ستبه‌كاربووه.
دادوه‌ر عیزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر كه به نه‌ته‌وه كورده، چواره‌مین كه‌سایه‌تییه كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌وكاته‌وه‌ی كه ده‌سته‌كه دامه‌زراوه‌و یه‌كه‌م سه‌رۆكیش رازی رازی بووه.
