سەرۆكایەتیی هەرێم: حكوومەتی عێراق بەرپرسە لەو دۆخەی ئێستە بەرامبەر كورد هەیە

سەرۆكایەتیی هەرێم: حكوومەتی عێراق بەرپرسە لەو دۆخەی ئێستە بەرامبەر كورد هەیە
ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەو رێككەوتنەیلەی بەر لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە نێوان لایەنەیلی سیاسیی عێراق هاتووەتە ئەنجامدان بەتایبەت ئەوەی پێوەندیی بەكوردەوە هەیە هیچی لێ نەهاتووەتە جێبەجێكردن.

فوئاد حوسێن بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستەی بەرامبەر بە كورد دێتە پێڕەوكردن لە عێراق جێی قبوڵكردن نییە، چونكە ئەو رێككەوتنەیلەی پێشتر لە نێوان لایەنە سیاسییەكان هاتووەتە ئەنجامدان و ئەوەی پێوەندی بەكوردەوە هەیە هیچی لێ نەهاتووەتە جێبەجێكردن.

سەرۆكی دبوانی سەرۆكایەتیی هەرێم دووپاتی كردەوە كە لە ئێستەدا ئەوان چاوەڕوانی ئەنجامی سەردان و دانووستاندنەكانی ئەو شاندەی هەرێم دەبن بۆ بەغدا كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دێتە سەرۆكایەتیكردن و لەگەلأ بەرپرسانی باڵای حكوومەتی عێراق و لایەنەیلی سیاسیی كۆدەبنەوە، \"ئەگەر ئەنجامی سەردانەكە ئەرێنی نەبوو ئەوكات هەڵوێستی ترمان دەبێت\"".

\""سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی ئەوەیە رێگەچارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەو كێشەیلەی ئێستە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بەرامبەر بە كورد دێنە دروستكردن\"" حوسێن گوتی.

لەبارەی ئەوەی ئاحۆ نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری جێبەجێ نەكردنی رێككەوتنەیلە بەرامبەر بەكورد، حوسێن ئاشكرای كرد، ناوی هیچ كەسێك ناهێنین و كەسیش تۆمەتبار ناكەین، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی حكوومەتی عێراق بەرپرسە.

گرینگرترین كێشەیلی هەڵپەسێردراوی نێوان هەولێر و بەغدا برێتین لە: یاسای نەوت و غاز، بودجەی هێزەیلی پێشمەرگە، بنەمای هاوبەشی لە بەڕێوەبردنی عێراق و پرسی فیدراڵی.

سێشەمی رابردوو لە رێورەسمی دەست پێكردنی یەكەمین كۆنفرانسی نوێنەرەیلی حكوومەتی هەرێم لە دەرەوە، لەبارەی ئاڵۆزبوونی پێوەندییەیەلی كورد لەگەلأ عێراقیە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئێمە لەگەڵ بەغدا ناكۆكیمان هەیە، دوا ئەوەى كورد رۆڵى گرینگى بینى لە پێكهێنانى حكوومەتى ئێستەى عێراق، پێش ئەوە زۆر رێككەوتن هەبوو لە نێوانمان، بەڵام خەریكە دیسان دۆخەكە بەرەو تاكڕەوى دەڕوا."
Top