عەلاوی دەچێتە پاڵ كورد بۆ داواكردنی پێداچوونەوە بەرەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز
عەلاوی لە بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ لە نووسینگەكەی دەرچوو گوتی، پێویستە هەموو رێككەوتننامە و گرێبەستەیل لەگەڵ كۆمپانیا دنیایییەكان كراون، بخرێنە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاگەداربوون لێیانەوە.
زیاتر گوتی، دەبێ لەلایەن هەموو لایەنەكانەوە پێداچوونەوە بەپڕۆژەیاسای نەوت و غاز بكرێ كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووەو پێویستە فایلی ئابووری بەگشتی بخرێتە ژێر چاودێریی هاوبەشیی نیشتمانییەوە.
هەرێمی كوردستان بەتوندی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەرلەمانی عێراق رەوانە كراوە رەت دەكاتەوە بۆ پەسندكردنی و داوای هەمواركردنەوەی دەكات.
