عێراق پشتگیرى لە راگەیاندنى دەوڵەتى فەلەستینى دەكات
ئیسرائیل بەتوندى نەیاریى خۆى بۆ دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكانى تایبەت بە دامەزراندنى دەوڵەتى فەلەستینى دەردەبڕێ و دەڵێ پێویستە سەرەتا فەلەستینییەكان وەك دەوڵەتێكى جولەكە دان بە ئیسرائیلدا بنێن، بەڵام فەلەستینییەكان ئامادە نین دان بە جولەكەبوونى دەوڵەتێكدا بنێن كە پێنجیەكى دانیشتوانەكەى عەرەبن.
فەلەستینییەكان بەنیازن لە كۆبوونەوەى كۆمەڵەى گشتیى نەتەوە یەكگرتووەكان لە 19ى ئەم مانگەدا پاڵپشتیى كۆمەڵەكە بۆ راگەیاندنى دەوڵەتى فەلەستینی بەدەست بێنن، كە ئیسرائیل و ئەمەریكا بەتوندى دژى ئەو بیرۆكەیە دەوەستنەوە.
زێبارى لە راگەیاندنێكدا گوتى \"عێراق پشتگیرى لە خەباتى گەلى فەلەستینى دەكات بۆ بەدەستهێنانى مافەكانى لەنێویاندا دامەزراندنى دەوڵەتى فەلەستینى، كە پایەتەختەكەى قودس بێ\"".
هەروەها راى گەیاند وڵاتەكەى پشتگیرى لەوە دەكات فەلەستینییەكان بۆ بەدەستهێنانى مافى راگەیاندنى دەوڵەتى سەربەخۆى فەلەستینى، روو لە نەتەوە یەكگرتووەكان بكەن."
