سادق له‌ببان: سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
ئه‌دامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسا، سادق له‌ببان تایبه‌ت به گوڵان رایگه‌یاند: له‌باره‌ی هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی نێوان \"هه‌ولێر\"" و \""به‌غدا\"" پێویسته بگهرِێینهوه بۆ ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستوور خاوه‌ن دهسهلاَته و رێگه‌چاره‌یه كه ده‌توانێت هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره گرفتێك، هاوكات من پێموایه كه گرفتی گه‌وره له‌نێوان \""هه‌ولێر\"" و \""به‌غدا\"" بوونی نیه و ده‌ستووریش ده‌توانێت هه‌موو جۆره كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ردووك له لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ربكات.
لهببنان وتیشی: بهرِای من رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان بهلاَم به‌و مه‌رجه‌ی كه سه‌رپێچی نه‌بێت له ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و خالاَنه له‌زمنی ده‌ستوور بوو و مایه‌ی ده‌رچوون نه‌بێت له ده‌ستوور و ته‌وافوق له‌سه‌ری ئه‌نجامدرا ئه‌وكات من پێموایه كه زوو لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێگه‌چاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاڵی یهكتربرِ له‌نێوان \""به‌غدا\"" و \""هه‌ولێر\"" بوونی نیه به‌و ئاسته‌ی كه بگاته سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی، بۆیه من پێموایه كه مه‌سه‌له‌كان به‌ره‌و باشی دهرِۆن و لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر به‌و مه‌رجه‌ی كه چاره‌سه‌ره‌كان یهكتربرِ نه‌بن له‌گه‌ڵ ده‌ستوور.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و بهرِێز نێچیرڤان بارزانی ئه‌دامی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی یاسا به‌گوڵانی وت: په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن هه‌میشه مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی ئه‌و كێشه و ناكۆكییانهیه كه ئه‌گه‌ری روودانیان هه‌یه له‌نێوان قه‌واره‌یه‌ك و قه‌واره‌یه‌كی دیكه، یاخود له‌نێوان هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه، ئێستاش له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ردانێك له‌ئارادایه له‌لایه‌ن بهرِێز \""به‌رهه‌م ساڵح\"" و بهرِێز \""نێچیرڤان\"" بۆیه من پێموایه كه ئه‌و سه‌ردانه ده‌بێت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زۆر جوان و ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ر له‌نێوان هه‌ردووك له لایه‌نه‌كان و نه‌هێشتنی به‌شێكی گه‌وره له كێشه‌كان."
