محەمەد سه‌یهود: كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌به‌ر پابه‌ند نه‌بونه به ده‌ستور
گوڵان- په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و بهرِێز نێچیرڤان بارزانی گرنگی تایبه‌تی ده‌بێت
محمد سه‌یهود، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانی به‌گوڵانی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ردوو لایه‌ن پاپه‌ندبن به ده‌ستوور ئه‌وه هیچ شتێك بوونی نابێت به‌ناوی \"زه‌حمه‌ت\""، ئه‌ویش به‌و ئیعتیباره‌ی كه ده‌ستوور ده‌نگی هه‌مووانه و پێوه‌ری رێككه‌وتنه له‌نێوان هه‌ردووك له حكومه‌ته‌كان، چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی ههڵپهستراو هه‌ین وه‌كو مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و پێموایه مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز به‌م زووانه چاره‌سه‌رده‌كرێت ئه‌ویش به‌پێی ته‌شریعكردنی ئه‌و یاسایه‌ی كه له‌ناو په‌رله‌مان تاوتۆدهكرێت، حكومه‌ت ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی عێراقی كردووه و ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مان تاوتۆدهكرێت و به پشتیوانی خودای مه‌زن ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌رده‌چێت و ئه‌گه‌ر هات و یاسای نه‌وت و غاز ده‌ركرا بێگومان ئه‌وكات هه‌موو كێشه ههڵپهستراوهكانی نێوان هه‌ردووك له حكومه‌ته‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی سه‌ردانه چاوهرِوانكراوهكهی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌یهود وتی: گرنگترین شت ئهمرِۆ بیكه‌ین ئه‌وه‌یه سه‌ردانی دوولایه‌نه‌مان هه‌بێت، له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی، له و/بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی و له و/بۆ حكومه‌ت، ئه‌م جۆره سه‌ردانانه زۆر گرنگه بۆ ئاڵوگۆرِی بۆچوونه‌كان و یه‌كگرتنی بۆچوونه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵپهستراوهكان، زۆر ئاساییه هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان دوو لایه‌ن به دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێت، لهرِێگهی دیالۆگی بونیاتنه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ردووك له لایه‌نه‌كان، بۆیه له‌وانه‌یه پاش جه‌ژن چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانی چرِ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی رووبدات و پێموایه ئه‌و چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانانه ده‌بن به‌مایه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له ههڵپهستراوهكانی نێوان هه‌ردووك له لایه‌نه‌كان."
