وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوا ده‌كات بوودجه‌كه‌ی كه‌م نه‌كرێته‌وه
جاسب له‌تیف به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و گه‌شه‌پێدان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" بۆ ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 4 له سه‌دا له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌م كراوه‌ته‌وه كه ده‌كات 316 ملیار دینار\"".
روونیشیكرده‌وه\"" رێژه‌ی 50% بودجه‌كه‌یان بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت و ته‌نها 50% بۆ پروَژه ته‌ندروستیه‌كان ده‌مێنێته‌وه، به كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌ش كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه ده‌بێ و جۆرێك سستی خستوَته كاره‌كان له ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیانی په‌كخستووه له كاتێدا سه‌رجه‌می پروَژه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتی و لایه‌نی دروستی دایه\"".
وتیشی\"" ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكان وه‌زاره‌تیان ئاگادار كردوَته‌وه كه ئه‌م كه‌م كردنه‌وه‌یه بوَته هوَی راوه‌ستانی كاركردن له پروَژه ته‌ندروستیه‌كان له سنوری كاره‌كانیادا\""."
