سبەى پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەكەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
د.سەعید رەسووڵ خۆشناو بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، كارنامەى 26مین دانیشتنى پەرلەمانى عێراق لە 7 بڕگە پێك دێ ، سەرەتا خوێندنەوەى یەكەم بۆ 5 پڕۆژەیاسا دەكات، لەوانە پڕۆژەیاسای پاداشتی قوتابیانى زانكۆ و پەیمانگە حكوومەتییەكانە، پڕۆژەیاساى بەڵێندەرانى هێزە فرەڕەگەزەكان، پڕۆژەیاسای بازرگانیكردنى بەمرۆڤ، پڕۆژەیاسای بەخشینی جووتیار و وەرزیران لە قەرزەكانى پێشوویان، پڕۆژەیاسای لكاندنى بەڕێوەبەرایەتیی خانشینی سەربازی بەوەزارەتى بەرگری.
ئەو ئەندامەى تەباییی بارستە كوردستانییەكان گوتى، هەر لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەى دووەم بۆ 2 پڕۆژەیاسا دەكرێ، پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری ژمارەى 55ى ساڵی 1999ى ئەنجوومەنى سەركردایەتیی هەڵوەشێنراو، پڕۆژەیاسای پەسندكردنى سیستمى پێدانى پێشینەى بازرگانیی بەوڵاتانى ئەندام لە كۆنگرەى وڵاتانى ئیسلامی.
لە 18ى ئاب/ئۆگستسی رابردوو ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە 25مین دانیشتنى خۆی بەئامادەبوونى 164 ئەندام دانیشتنەكانى خۆى بۆ سبەى سێشەم دواخست.
