سه‌باره‌ت به پرسی تۆپبارانه‌كان مالكی سه‌ردانی ئێران ده‌كات
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆكاروباری هه‌رێمی كوردستان عادل به‌رواری له لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر رایگه‌یاند: هه‌موو كوتله‌كان و به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانی كوردستانی و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش گله‌ییان له نوری مالكی كردووه چونكه تاكو ئێستا وه‌كو پێویست هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له سنوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ئاشكرا نه‌كردووه, چونكه به‌پێی ده‌ستور ئه‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان, له‌هه‌مانكاتدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌و له پاراستنی ئاسایشی سنوری عێراق به‌رپرسیاره.
وتیشی: ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی باس له تۆپبارانه‌كانی سوپا ئێران ده‌كات چونكه ئه‌مه پێشێلكاریه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری خاكی عێرق.
روونیكرده‌وه: مالكی به‌م نزیكانه ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام ده‌دات.
