دوای جەژن جارێكی تر سەركردە عێراقییەكان لە ماڵی تاڵەبانی كۆ دەبنەوە

دوای جەژن جارێكی تر سەركردە عێراقییەكان لە ماڵی تاڵەبانی كۆ دەبنەوە
سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كوردستانی ئەمڕۆ دووشەم رای گەیاند، بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان جارێكی تر لە سەر بانگهێشتنی جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق سەركردە عێراقییەكان بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەتەنگژەی سیاسیی وڵات كۆ ببنەوە.

فوئاد مەعسوم سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كوردستانی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"بڕیار وایە دوای جەژنی رەمەزان جارێكی تر لە سەر داوا و بانگهێشتنی تاڵەبانی سەركردە عێراقییەكان بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەتەنگژەی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستەی وڵات لە ماڵی تاڵەبانی كۆ ببنەوە\"".

مەعسوم گوتی \""وەك بڕیارە سەرجەم سەركردە عێراقییەكان بەشداری كۆبوونەوەی ئەمجارە بكەن، لە سەرووی هەموویانەوە هەر یەك لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران و ئەیاد عەلاوی سەرۆكی تەباییی عێراقییە لەخۆ دەگرێ\"".

ئاماژەی بەوەش دا \""تا ئێستە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی داهاتوو دەستنیشان نەكراوە، چونكە بەشێكی زۆر لە سەركردە عێراقییەكان بە هۆی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە سەردانی دەرەوەی وڵاتیان كردووە، بەڵام لە ئێستەوە ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدرێ\"".

زیاتر گوتی \""ناتوانین پێشبینی هیچ ئەنجامێك لە كۆبوونەوەی داهاتوو بكەین، بەڵام لەگەلأ ئەوەشدا كۆبوونەوەكانی پێشوو ئەنجامی ئەرێنی هەبووە\"".

لە 2 ئاب/ئۆگستسی رابردوو سەركردە سیاسییەكانی عێراق و سەرۆكی بارستەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماڵی تاڵەبانی لە بەغدا كۆبوونەوەیەكیان بەمەبەستی كۆتا هێنان بەتەنگژە سیاسییەكانی وڵاتەكە ئەنجام دا.

لە 20ى حوزەیران/یۆنیۆى رابردوو بارستە سیاسییەكانى عێراق لە ماڵی سەركۆماری عێراق كۆبوونەوە و تێیدا بڕیار درا كە هەڵمەتی راگەیاندن لە دژی یەكتر رابگرن و وادەیەكی تر بۆ كۆبوونەوەى داهاتوو دیارى بكەن. "
Top