وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پلانی پزیشكی بۆ رۆژانی جه‌ژن راده‌گه‌یه‌نێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روَژانی جه‌ژن جوڵه‌ی خه‌ڵك و هاتن وچوون زیاتر ده‌بێ له روَژانی ئاسایی به‌و هوَیهوه روداوه‌كان تاراده‌یه‌ك به‌رز بوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه پزیشكیه‌كان به رێكی بگاته هاووڵاتیان و له‌كاتی رووداودا كار ئاسانی بوَ چاره‌سه‌ر كردنیان بكرێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پلانێكی توَكمهی بوَ روَژانی جه‌ژن راگه‌یاند.
دكتور زیاد تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌و پلانه چه‌ند برگه‌یه‌ك لهخوَ ده‌گرێ به‌پێی ئه‌و برگانه ئه‌رك و فه‌رمانی هه‌ر بنكه‌یه‌كی له بنكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و فریاگوزاری خیرا و بنكه‌كانی نیشتمانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی خوێن و به‌شه‌كانی فریاكه‌وتن له فه‌رمانگه‌ی كرده پزیشكهییهكان و خزمه‌تگوزاری تایبه‌تمه‌ند و كوَمپانیای گشتی بازاری ده‌رمان و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشت و بنكه‌ی ژه‌هراوی بوون و فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی له به‌غدا و پاریزگاكان ده‌گرێته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" پلانكهكه زیاتر چرِ ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی خوَ پاراستن له نهخوَشیه گوازراوه‌كان كه بههوَی خواردن و خواردنه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بوَ ئه‌وه‌ی رێگه بگیرێت له بلاو بوونه‌وه ئه‌و نهخوَشیانه.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه نوَرینگهكانی راوێژكاری( كلینیكه راویژكاریهكان) له روَژانی چه‌ژن ده‌رگاكانیان كراوه ده‌بێ بوَ پێََشوازی كردن له نهخوَشهكان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنكه‌كانی پزیشكی هێشك گر و فریاكه‌وتن له به‌غدا و پاریزگاكان\"".
هه‌روه‌ك ئهمبولانسهكانیش له نزیك باخجه و شاره‌كانی یاری و شوێنه گشتیه‌كان بوونیان ده‌بێت
پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جگه له‌وانه هه‌روه‌ك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی كرد دابین كردنی ته‌واوی خوێن و پێداویستیه‌كان بوَ حالاتی كتوپر له خوَ ده‌گرێ و بره ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له حالاتی وادا ژیان رزگار ده‌كه‌ن. سه‌رباری ئه‌وانه تیمی پزیشكی تایبه‌ت بوَ رووبه‌ر روو بوونه‌ووه‌ی حالاتی ژه‌هراوی بوون ئاماده كراوه بۆ كاتی پێویست\"".
وتیشی\"" پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ش لهخوَ ده‌گرێ كه فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی پلانی كتوپری جێبه‌جێ كاری ئاماده بكه‌ن و له‌لایه‌ن ژووری عه‌ملیات له وه‌زاره‌ت و له‌لایه‌ن تیمی چاودێری كه راستهوخوَ له لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی چادێری ده‌كرێن به‌دواد داچوونی بوَ ده‌كرێ\"""
