په‌رِله‌مانتارێك: دواى جه‌ژن پۆسته‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

په‌رِله‌مانتارێك: دواى جه‌ژن پۆسته‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانتارێكى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان كێشه‌ى پۆسته‌ ئه‌مینه‌كانى عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه‌\"ئیبراهیم ره‌كابی\"" په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى نیشتیمانى عێراق، رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ لیستى عێراق كاندیدى خۆی بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق دواخستوه‌ به‌ڵام دواى جه‌ژن ئه‌و كێشه‌یه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ و پۆسته‌ ئه‌منیه‌كانیش پرِ ده‌كرێنه‌وه‌.

ره‌كابی وتیشی: پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق رێكبكه‌ون و له‌یه‌كدى نزیك ببنه‌وه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌ ئه‌منیانه‌ و سه‌قامگیركردنى ئاسایش و ئارامى له‌ وڵاتدا.

شایانى باسه‌ دواى تێپه‌رِبونى كه‌متر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق تائێستا پۆسته‌ ئه‌منیه‌كان به‌تایبه‌ت پۆستى هه‌ردو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆى عێراق به‌هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌."
Top