قاعیدە لە عێراق: بە 100 هێرش دژی ئەمەریكا تۆڵەی بن لادن دەكەینەوە

قاعیدە لە عێراق: بە 100 هێرش دژی ئەمەریكا تۆڵەی بن لادن دەكەینەوە
قاعیدە كە وەك بەهێزترین رێكخراو و گرووپی بەرەنگار لە عێراق دادەنرێ، هەڕەشەی كرد لەوەى بەرامبەر كوژرانی ئوسامە بن لادن سەرۆكی رێكخراوەكەیان بەدەستی ئەمەریكا، دەستی بە 100 هێرشی جۆرەوجۆر دژی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق كردووە.

لە راگەیەنراوێكی رێكخراوی قاعیدەدا كە دوێنێ شەموو بڵاو كرایەوە، ئاماژە بە 40 هێرشی جۆرەوجۆری هەفتەى رابردوو لە عێراق دەكا، دیارترینیان دووشەمی رابردوو بوو كە زنجیرە هێرشێك زۆربەى ناوچەكانی عێراقی گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 90 كەس كوژران و بەخوێناوی ترین رۆژی ئەمساڵی عێراق دانرا، ماڵپەڕی دەنگوباسی (ئێس ئێف گەیت)ی ئەمەریكایی شەوی رابردوو بڵاوی كردەوە.

قاعیدە هەڕەشە دەكا، \"وەك تۆڵەكردنەوەیەك بەرامبەر كوژرانی شێخ ئوسامە بن لادن و بەرپرسانی تری باڵامان بەدەستی ئەمەریكا، دەستمان بەئەنجامدانی 100 هێرش بۆ سەر هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق كردووە و هەمووی ئەنجام دەدەین\"".

ئاماژە كراوە بۆ ئەو مەبەستە، قاعیدە پەنا بۆ هەڵدانی مووشەك، كردەى خۆكوژی، دانانەوەی بۆمبی تەنیشت جادە و چەندان جۆر چالاكیی تری تێكدەرانە دژی هێزەكانی ئەمەریكا و عێراق دەبات.

لە 2ی (ئایار/مایۆ)ی رابردوو ئاشكرا كرا، بن لادن سەركردەى رێكخراوى قاعیدە لە هێرشێكی هێزەكانی ئەمەریكا لە دەرەوەى ئیسلام ئابادی پایەتەختی پاكستان گوللەیەكی بەر سەرى كەوتووە و كوژراوە."
Top