ئه‌مه‌ریكا: عێراق به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان رازی بووە
ئهمرِۆ شه‌ممه، \"لیۆن بانیتا\"" وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا، رِایگهیاند: سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقیه‌كان كۆكبون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه شهرِ نهكهرهكانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌نجامدانى مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه.
بانیتا وتیشی: عێراقیه‌كان رازیبون به مانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له هێزهشهرنهكهرهكانى ئه‌مه‌ریكا دواى ساڵى 2011 كه واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له‌عێراق و ئه‌ركى ئه‌و هێزانه‌ش مه‌شقكردنه به سوپاى عێراق.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى عێراق رِهتى كرده‌وه ره‌زامه‌ندیان نیشاندابێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
عه‌لى ده‌باغ، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه حكومه‌تى عێراق رِهزامهندى نیشان نه‌داوه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دواى ساڵى 2011، و وته‌كانى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكاى رِهت كرده‌وه.
سه‌رچاوه/ ئه‌سوات عێراق"
