سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی دوێنێی عێراقی ئیدانه‌كرد
له كاتێكدا به گه‌رمى پرسه‌و هاوخه‌مى خۆم بۆ كه‌سوكارى شه‌هیده‌كان و قوربانیانى ئه‌و په‌لامارانه راده‌گه‌یه‌نم ، له هه‌مان كاتدا به توندى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه و ئه‌نجامده‌رانیان شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كه‌م.
ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى و په‌نا بردن بۆ شاڵاوى درندانه دژ به هاوڵاتیانى سیڤیل له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و ده‌سته و تاقمێكه‌وه بێت جێى ناره‌زایى و پرۆتستۆكردنى سه‌رجه‌م هاوڵاتیانه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسوڕمانى من و ته‌واوى خه‌ڵكى عیراقه بێ‌توانایى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یه له به‌رگریكردن و پاراستنى گیانى خه‌ڵكى یه له كاتێكدا خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو هێزه زۆرانه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراون ، كه ئه‌مه‌یش ئه‌مرۆ بۆه‌ته جێى پرسیارى هه‌موو خه‌ڵكى عیراق .
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى فیدراڵ و ته‌واوى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى به جدى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه و به بایه‌خێكى زۆره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه بوه‌ستن و چاره‌سه‌رێكى بنه‌ره‌تى بۆ بدۆزنه‌وه.
خواى گه‌وره شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و هیواى چاكبوونه‌وه‌ى خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم و ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌رده‌بڕم بۆ هه‌ر هاریكارییه‌كى پێویست .
مه‌سعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
16/8/2011
