نورى مالیكی وه‌زیرى به‌رگرى عێراق به‌وه‌كاله‌ت دیارى ده‌كات
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى رِایگه‌یاند كه\"نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق برِیاریدا به دانانى \""سه‌عدون دلێمى\"" به وه‌زیرى به‌رگرى عێراق به‌وه‌كاله‌ت تا ئه‌و كاته‌ى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق دیارى ده‌كرێت.
سه‌رچاوه ئاشكراشی كرد كه به‌هۆى خراپ بونى بارودۆخى ئه‌منى عێراق و كاندیدنه‌كردنى هیچ كه‌سێك له‌لایه‌ن لیستى عێراقیه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق برِیاریدا به دانانى سه‌عدون دلێمى به وه‌زیرى به‌رگرى به‌وه‌كاله‌ت.
دواى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكی، به‌هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه پۆسته ئه‌منیه‌كان، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ له‌لایه‌ن نورى مالیكی به‌وه‌كاله‌ت به‌رِێوه‌ده‌بران."
