هاشمى: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ى هۆى به‌ره‌وپێشچونى بارودۆخى عێراق
ئهمرِۆ دوشه‌ممه، \"تاریق هاشمی\"" جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دواى كۆتایی ئه‌مساڵ، ده‌بێته‌ى هۆى باش بونى بارودۆخى ئێستاى عێراق و به‌ره‌وپێشچونى رِهوشى ئه‌منى له وڵات‌دا.
هاشمى ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نابێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته‌ى هۆى خراپبونى بارودۆخى عێراق.
له‌درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆك كۆمار عێراق رِاشیگهیاند: هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق له‌ساڵى 2003 بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵاتانى دراوسێ به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ستیار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن، به كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه مامه‌ڵه‌ى وڵاتانى دراوسێ له‌گه‌ڵ عێراق ئاسایی ده‌بێته‌وه."
