له چه‌ند رۆژی داهاتوو پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا دارشتنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 10رۆژی داهاتوو دارشتنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه به پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا له لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئازاد ئه‌بو به‌كر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له چه‌ند رۆژی داهاتوو لیژنه‌ی یاسایی دوای به ده‌ست گه‌یشتنی دارشتنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا ئه‌نجام ده‌دات و پاشان راپۆرته‌كه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ده‌درێته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" پرۆژه یاساكه پێویستی به دارشتنه‌وه‌ی باش هه‌یه چونكه زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان تێبینیان له سه‌ر هه‌یه به جۆرێك له گه‌ل مادده ده‌ستوورییه‌كانی عێراق یه‌ك بگرێته‌وه نابێت پێچه‌وانه‌ی مادده ده‌ستوورییه‌كانی عێراق بێت\"".
وتیشی\"" له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا 10 رۆژ راپۆرتی پێویست ئاما ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته نێو كارنامه‌ی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی\""."
