په‌رله‌مانی عێراق میوانداری چوار وه‌زیری حكومه‌تی عێراق ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مرِۆ میوانداری چوار وه‌زیری حكومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ خستنه‌رووی كار‌و چاڵاكی و پلانه‌كانی داهاتوویان.
عارف ته‌یفوور دووه‌م جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق میوانداری هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی بازرگانی، پلاندانان، دارایی و خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراق ده‌كات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هۆكاری میوانداریی كردنی وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان ئاگاداری كار و چاڵاكی رابردووی وه‌زاره‌ته‌كان و پلانی داهاتوو و چۆنیه‌تی پیاده‌كردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بخه‌نه‌روو\"".
وتیشی\"" حكومه‌تی عێراق پلانێكی سێ ساڵه‌ی داناوه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی، ئه‌م پلانه له لایه‌ن سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو روونیان هه‌بێت، پاشان وه‌زیری هه‌ر وه‌زاره‌تێكیش له گه‌ل لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانی په‌رله‌مان به ووردی تاوتوێی وورده‌كاری پلانه‌كه و سوود و زیانه‌كانی ده‌كه‌ن\""."
