مالیكی: له‌ئێستادا عێراق و فیدرِاڵیه‌تیان نه‌وتووه
ئه‌مرِۆ شه‌ممه،\"نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ى پێشتر داواى فیدرِاڵه‌تیان ده‌كرد پێیان وابو بارودۆخى عێراق گونجاوه بۆ دامه‌زراندنى فیدرِالیه‌ت له وڵات‌دا، به‌ڵام بارودۆخى ئێستاى عێراق گونجاو نییه بۆ فیدرِالیه‌ت.
مالیكی وتیشی: له‌واقیعدا فیدرالیه‌ت بۆ ئێستاى عێراق گونجاو نییه و ده‌بێته هۆى ناكۆكى و ئاژاوه له‌نێوان پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچه‌دا.
سه‌رباره‌ت به دروستكردنى به‌نده‌رى موه‌باره‌ك، مالیكى وتى: په‌نا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت دروستكردنى به‌نده‌رى موباره‌ك كه‌له‌لایه‌ن وڵاتى كوه‌یت دورست ده‌كرێت زیانێكى زۆری بۆ عێراق هه‌یه.
ده‌رباره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى سوریا، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى له حكومه‌تى سوریا كرد داخوازیه‌كانى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و په‌نا بۆ به‌كارهێنانى توندوتیژى نه‌بات.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ریه"
