په‌رله‌مانتارێكی سه‌در بۆ گوڵان: دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاین له عێراق له‌ژێر هه‌رناوێكه‌وه بێت
ئه‌ندامی سەدری فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌په‌رله‌مانی عیراق (حاكم زامل) له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تب گوڵاندا رایگه‌یاند: \"ره‌وتی سه‌دری\"" به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه له \""عێراق\"" و ئێمه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ته‌واوین بۆ هێزه‌كان له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێسته‌كه‌مان كه نه گۆرِاوه و كه به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناگۆرِێت، كاتێك كه قه‌واره‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر راسپاردنی (ته‌خویلكردنی) \""مالكی\"" بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر هێنانی راهێنه‌رانی ئه‌مریكی، \""قه‌واره‌ی سه‌دری\"" ته‌حه‌ففوزی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه پێمانوایه كه پێویسته راهێنه‌ره‌كانی ئێمه بۆ مه‌شق برِۆن بۆ ئه‌مریكا، ئه‌مه‌یش پره‌نسیپێكی نه‌گۆرِه له سووپای عێراقی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌ساڵی 1921 و تاكو ئه‌مرِۆش، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك كه گرێبه‌ستێك واژۆده‌كرێت له‌گه‌ڵ ولاَتێكی دابینكه‌ری چه‌ك ئه‌وه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و ئه‌ندازیار و ته‌كنیكاره‌كان شاند ده‌كرێن بۆ ئه‌و ولاَته بۆ مه‌به‌ستی مه‌شقءراهێنان له‌سه‌ر چه‌ك له‌سه‌ر خاكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵستین به هێنانی سه‌رباز و ئه‌فسه‌ران و داگیركه‌رێك به رووخسارێكی دیكه بۆمه‌به‌ستی راهێنان به سووپای عێراقی.
وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كان نین، به‌ڵكو ئێمه له‌دژ به مانه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ربازێكی ئه‌مریكی-ن ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كیش بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی راهێنان-یش بێت ئێمه له‌دژ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا-ین.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌وا ئه‌گه‌ر ته‌اوی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن، ئه‌وان چ هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت، زامل به‌گوڵانی وت: له‌رِاستیدا، هه‌روه‌ك ئێوه‌یش ده‌زانن كه ئێمه خاوه‌ن ده‌سته‌یه‌كی سیاسین و هه‌روه‌ها \""سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در\""مان هه‌یه، بێگومان ئێمه خاوه‌ن بۆچوونێكی هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ برِیارێكی مه‌ركه‌زی، ئێمه و \""سه‌ماحه‌تی سه‌ید\"" هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێسته‌كه‌مان روون و ئاشكرا بوو له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك شت بێنه‌كایه‌وه وه‌كو به‌رهه‌ڵستكاری و ده‌ربرِینی نارِه‌زایی و خۆپیشاندانی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ \""ئیعتیێام\""، به‌هه‌رحاڵ له هه‌فته‌ی داهاتوودا \""قه‌واره‌ی ئه‌حرِار\"" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ده‌كه‌ین بۆ زانینی برِیاری \""قه‌واره‌ی ئه‌حرِار\"" له‌كاتی پێداگرتنی هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی راهێنان."
