په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ گوڵان: دووا كۆبونه‌وه‌كان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پۆزه‌تیڤانه‌یه
خالد ئه‌سه‌دی: هێشتا كاتێكی درێژ ماوه له‌به‌رده‌م ناونانی وه‌زیره‌كان بۆ وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه‌شءهه‌وایه‌كی پۆزه‌تیڤانه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا هه‌بوو.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا (خالید ئه‌سه‌دی) له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گوڵاندا له‌باره‌ی دوا گۆرِانكاریه‌كانی ناكۆكی نێوان لیسته‌كه‌ی و عێراقییه رایگه‌یاند: له‌دوا كۆبونه‌وه‌ماندا چه‌ند لایه‌نێك خرانه‌رِوو وه‌كو مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و \"ته‌وازن\"" و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دۆسیه‌كان خرانه تاوتۆكردنه‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ند چاره‌سه‌رێك دانران، هه‌رچه‌نده كه هه‌ندێكیان ناشێ ناویان لێ بنێین به چاره‌سه‌ر به‌ڵكو هه‌لاَتنه به‌ره‌و پێشه‌وه.
ئه‌سه‌دی: مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ئارِاسته‌ی په‌رله‌مان كرا بۆمه‌به‌ستی تاوتۆكردنی، ئه‌مه‌یش به‌رِای من بریتیه له گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كه بۆ په‌رله‌مان نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی، سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان سه‌رله‌نوێ گه‌رِاینه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا ئه‌ویش كه بریتیه له‌وه‌ی لیستی \""عێراقیه\"" كاندیده‌كانی پێشكه‌ش بكات و مافه‌كه بكه‌وێته ئه‌ستۆی \""مالكی\"" بۆ هه‌ڵبژاردن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان و یانیش \""مالكی\"" هه‌موویان ره‌تبكاته‌وه و ئه‌وانیش كاندیدی دیكه پێشكه‌ش بكه‌ن ...و تاد. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی \""موازه‌نه\"" لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه له \""ئه‌مانه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران\"" له‌پێناو له‌به‌رچاوگرتنی \""ته‌وازن\"" له پله تایبه‌ته‌كان.
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی زیاتری یه‌كلایی بونه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منییه‌كان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیسته‌كه‌ی مالكی ئاوا وه‌ڵامی گوڵانی دایه‌وه: ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێمه هیواده‌خوازین به‌یانی ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلابكرێته‌وه، به‌لاَم پێده‌چێت ئه‌م مشتءمرِه كێشه‌كه یه‌كلانه‌كاته‌وه، مشتءمرِ له‌سه‌ر كاندیده‌كان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كێشه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلاناكاته‌وه.
وتیشی: چاره‌سه‌ری راسته‌قینه ئه‌وه‌یه ناوه‌كان ئارِاسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر ناوێك هه‌ڵبژێرێت پێویسته پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت پاشان په‌رله‌مان له‌نێوانیان هه‌ڵده‌بژێرێت، مه‌به‌ستم ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات ته‌نانه‌ت گه‌ر به په‌سه‌ند بێت یاخود به ره‌تكردنه‌وه و ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلاده‌كرێته‌وه."
