له ترسى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله داخراوه
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله \"نه‌سرین به‌هجه‌ت\"" به ئاژانسى هه‌واڵى په‌یامنێرى راگه‌یاند: دوێنى له کاتێکدا له رێگا بوون بۆ قه‌زاى باقووبه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله بۆ ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى که هه‌موو سێشه‌مه‌یه‌ک به‌رێوه‌ده‌چێت، له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه ئاگادار کراونه‌ته‌وه که مه‌ترسیى په‌لاماردانى بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه له ئارادایه و بۆیه باشتر وایه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانى خۆتان.
نه‌سرین به‌هجه‌ت گوتیشى: له دوێنیوه به شێوه‌یه‌کى ره‌سمى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داخراوه و ده‌وامیش راگیراوه و ئه‌مڕۆش سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله سه‌ید تاڵب سه‌ردانى شارى به‌عقووبه‌ى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌م هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ى گروپ و رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله ئاشکراشی کرد: له په‌لاماردانه‌که‌ى چه‌ند مانگى رابردووه‌وه، تا ئێستا به شێوه‌یه‌کى ره‌سمى نه‌یاتوانیوه ده‌وام بکه‌ن و هه‌میشه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرکردندان.
نه‌سرین به‌هجه‌ت راشیگه‌یاند: دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر بیناى پارێزگا که ده‌یان کوژراو بریندارى لێکه‌وه‌ته‌وه، زۆرێک له که‌سه باڵاده‌سته‌کانى حکومه‌تى عێراقى سه‌ردانى ناوچه‌که‌یان کرد و به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان دا که هه‌موو توانایه‌کیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ پارێزگارى کردن و له ئه‌نجومه‌ن و خه‌ڵکى ناوچه‌که، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ته‌نها بانگه‌شه‌یه‌کى راگه‌یاندن بوو بۆخۆیان و تا ئێستا یه‌ک به‌ڵێن جێبه‌جێ نه‌کراوه.
به‌هجه‌ت نموونه‌یه‌کى هێنایه‌وه و گوتى: وه‌زیرى نیشته‌جێ بوون به‌ڵێنى داوه که چاککردنه‌وه‌ى بیناکه‌یان که به‌هۆى په‌لاماره تیرۆریستیه‌که‌وه وێران ببوو، له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌یان نۆژه‌نیده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئه‌م کاته نه نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه و نه ئه‌و و وه‌زاره‌ته‌که‌شى توانیویه‌تى مامه‌ڵه‌کانى بۆ بکات.
له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانه‌وه ناوبرا روونی کرده‌وه که تیرۆریسته‌کان له رێگه‌ى به‌یاننامه و ته‌له‌فون و ئامرازه‌کانى دیکه‌ی په‌یوه‌ندى کردن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن و یان هه‌ندێجاریش له رێگه‌ى که‌سى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌واڵه‌که بڵاوده‌کرێته‌وه و زۆرجاریش ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه.
نه‌سرین به‌هجه‌ت راشیگه‌یاند که له یه‌کێک له‌و نووسراوانه‌ى که تیرۆریسته‌کان ده‌ریانکردبوو و دانه‌یه‌کى به ده‌ستیان گه‌یشتووه، تیرۆیسته‌کان رایانگه‌یاندبوو به شێوه‌یه‌ک په‌لامارى بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ئه‌ندامه‌کانى ده‌ده‌ن، زۆر له هێرشه‌کانى سه‌ر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین خراپتر بێت.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى 22هه‌زار هێزى ئه‌منى له دیاله بوونى هه‌یه، ئه‌ندامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى دیاله گوتى: بارودۆخه‌که زۆر ئاڵۆزه نازانرێت کێ له پشته‌وه‌ى ئه‌م کارانه‌یه و هه‌رچه‌نده له راستیدا لایه‌نه ئه‌منییه‌کانیش که‌مته‌رخه‌من، به‌ڵام له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ى که کرایه سه‌ر بیناى ئه‌نجومه‌ن، پێشتر هێزه ئه‌منییه‌کان خۆیان بۆ ئاماده‌کردبوو، چونکه زانیاریى پێشوه‌ختیان هه‌بوو، به‌ڵام له تیرۆریسته‌کان که ژماره‌یان پێنج که‌س بوو جلى سه‌ربازییان له‌به‌ر کردبوو، بۆیه زۆرجار ناتوانرێت په‌نجه بخرێته سه‌ر که‌سه‌کان یان تیررۆیسته‌کان.
نه‌سرین به‌هجه‌ت ئاماژه‌شى به‌وه‌دا: به‌پێى زانیارییه‌کانیان له رووداوه‌که‌ى پێشوو یه‌کێک له تیرۆریسته‌کان به بریندارى ده‌ستگیراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ که‌س و لایه‌نێک نازانێت ئه‌و برینداره بۆ کوێ بردراوه و لایه‌نه ئه‌منییه‌کانیش هیچ زانیاریه‌ک له‌وباره‌یه‌وه راناگه‌یه‌نن و هه‌رچى به‌دوادچوونیشى بۆ ده‌که‌ن بێ سووده.
له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌کان بۆ ناوچه‌یه‌کى دیکه، ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که یه‌ک کۆبونه‌وه‌یان له خانه‌قین ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ناڕه‌زایى ئه‌ندامه‌کانى لیسته‌کانى دیکه، چونکه پێیان خۆش نییه وانیشان بدرێت که شارى خانه‌قین له رووى ئه‌منیه‌وه سه‌قامگیره و هیچ گروپ و شانه‌یه‌کى تیرۆریستیى تێدا بوونى نییه، ئه‌وه بوو دواى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌رایه‌کى گه‌وره‌ى راگه‌یاندن نرایه‌وه بڕیاریان دا که چی دیکه کۆبوونه‌وه له خانه‌قین نه‌کرێت.
له چه‌ند مانگى رابردوودا له لایه‌ن پێنج تیرۆریستى خۆکوژه‌وه که جلى سه‌ربازیان له‌به‌ر کردبوو هێرش کرایه سه‌ر بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله و له ئاکامدا تیرۆریسته‌کان دواى رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان چه‌ند که‌سێکیان خۆیان ته‌قانده‌وه و ئه‌وانى دیکه‌ش به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان کوژران و هه‌روه‌ها هه‌شت هاوڵاتى که بۆ مامه‌ڵه هاتووبه‌نه بیناکه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له په‌لاماره‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا و 35دیکه‌ش برینداربوون، به‌ڵام به‌پێى زانیاریه‌کان یه‌کێک له تیرۆریسته‌کان به بریندارى رفێندراوه و تا ئێستا نادیاره."
