عەمار ئەلحەکیم داوای کاراکردنی رۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
نووسینگەی ئەلحەکیم لە بەیاننامەیەکدا، کە کۆپیەکی دەست رادیۆی دیجلە کەوتووە، وتی: سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە دیدارێکیدا لەگەڵ شێروان وائیلی ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی لیژنەی دەستێاکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکێکە لە لیژنە گرینگەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی دروست رۆڵی خۆی بگێڕێ و کارا بکرێ.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا دوایین پێشڤەچوونەکانی گۆڕەپانی عێراقی و هەرێمی تاوتوێ کران.
