شارۆچکەی دور.. لە هێرشێکدا لە کاتی نوێژی تەراویج ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوخۆ و کورەکەی کوژران

شارۆچکەی دور.. لە هێرشێکدا لە کاتی نوێژی تەراویج ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوخۆ و کورەکەی کوژران
شەوی رابردوو ئەندامێکی ئەنجومەنی شارۆچکەی دور و کورەکەی لە هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێک لە گوندێکی نزیک سامەرا لە کاتی نوێژی تەراویحدا کوژران.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سەڵاحەدین بەرادیۆی دیجلەی راگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک لە گوندی بوشامان لە ناوچەی جەلامی رۆژهەڵاتی سامەرا لە کاتی نوێژی تەراویحدا و بەشێویەکی هەرەمەکی تەقەیان لە نوێژکەران کرد، لە ئەنجامدا جەمیل کەریم ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆی شارۆچکەی دور و کورەکەی و برینداربوونی کەسێکی تر.

وتیشی: چەکدارەکان دوای ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن.
Top