وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تاتۆ قه‌ده‌غه ده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هوَشداری ده‌داته ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه تاتۆ له‌سه‌ر به جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن و به یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش بۆ تووشبوون به ئایدز له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
زیاد تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند\" دیارده‌ی وێنه‌كێشان و تاتۆ كردن و هه‌ڵكوڵن له‌سه‌ر له‌شدا له‌و ماوه‌یه‌دا له نێو هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا په‌ره‌ی ساندووه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ئامێره‌كانی تاتۆ به‌كار بێت بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی لایه‌نی ته‌ندروستی بكرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به‌و هوَیه‌شه‌وه نه‌خوَشیه‌كان له رێگای خوێنه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه له‌وانه نه‌خوَشی ئایدز كه به‌رگری له‌ش ناهێلێ و واده‌كات له‌ش ئاماده بێت بوَ هه‌ڵگرتنی جوَره‌ها میكروب و نه‌خۆشی له‌وانه‌ش شێر په‌نجه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئێستا فایسیمێك بوَ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و نه‌خوَشیه نییه و نه‌خوَشیه‌كه‌ش بكوژه، بۆیه ه پێویسته له هوَكاره‌كانی تووش بوونی دوور بكه‌وینه‌وه له‌وانه تاتۆ و به‌كارهێنانی كه‌رسته‌ی برینداركردن و ده‌رزی ته‌عقیم نه‌كراو یان به‌كارهاتوو بوَ چه‌ند كه‌سانێك\"".
وتیشی\"" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق خزمه‌تگوزاری راوێژكاری و نۆرینی به‌زوَری فه‌راهه‌م كردووه كه خزمه‌تگوزاری خۆرایین و به نهێنی ئه‌نجام ده‌درێ بێ ئه‌وه‌ی ناوی نه‌خۆش و ناونیشانیشی وه‌ربگیرێ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ته‌ئكید له بوونی ڤایر‌وسی نه‌بوونی به‌رگری له‌ش بكه‌نه‌وه\""."
